مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی ئەنوەر بەگی بێتواتە دەکات

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنەماڵەی ئەنوەر بەگی بێتواتە
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەردار ئەنوەر بەگی بێتواتە کەسایەتی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتیم بیست . پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆم لە کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و خزم و دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




