٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە خانەوادەى ئەنوەر بەگى بێتواتە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 15/10/2019 لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز نەوزاد ئەنوەر بەگى بێتواتە، بۆ کۆچى دواییى برایان خوالێخۆشبوو سەردار ئەنوەر بەگى بێتواتە، پرسە و سەرەخۆشى لە خانەوادەى بەڕێزیان کرد، هاوخەمى بۆ دەربڕین و هیواى خواست خواى گەورە خوالێخۆشبوو بە بەزەیى خۆى شاد بکات.

لاى خۆیەوە بەڕێز نەوزاد ئەنوەر بەگى بێتواتە، پێزانینى خۆیان و خانەوادەکەیان بۆ بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەربڕى و سوپاسى بەسەرکردنەوە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیانى کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار