لیژنه‌یه‌كی سێ کەسیی حكوومه‌ت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حکوومەت و په‌رله‌مان بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازی گوتی، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بەڕێوە ببات، بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سیی حکوومەت پڕۆژه‌كه ئاماده بكه‌ن و ڕای هه‌موو فراكسیۆنه‌كانیش وه‌ربگرن و دواتر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردن.
ڕۆمیۆ هه‌كاری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حکوومەت و په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازییەوە بەڕێوە ببات، بڕیار درا كه لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سیی حکوومەت پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ئاماده بكات و هه‌موو فراكسیۆنه‌كانیش بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژهیاسایەوە ده‌ده‌نه ئه‌و لیژنه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و له پڕۆژه‌یاساكه‌دا جێگیر بكرێن."
ڕۆمیۆ هه‌كاری گوتیشی: "لیژنه‌كه‌ی حکوومەت كاری خۆی ده‌كات و جارێ لیژنه‌ی باڵا كۆ نابێته‌وه، تاوه‌كو لیژنه‌كه پڕۆژه‌یاساكه ئاماده ده‌كات، هه‌ركاتێك ئاماده‌ی كرد ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت."
بڵند ئیبراهیم




