٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: پێشوازی لە ئەنجومەنی بزنسی ئەمەریکا- کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2019/10/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بزنسی ئەمەریکا- کوردستان کرد کە لە نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی پێکهاتبوون.

لە کۆبوونەکەدا کە بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن ئامادەی بوو . گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکاو هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەدات ، بەتایبەتیش گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ دەدرێت . دەرفەتی ئەوەش هەیە هەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەیەکی خۆراک نەک تەنیا بۆ ناوخۆ و عێراق ، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە . گوتیشی  هەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانی لە ناوچەکەدا . بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار