٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی ویستڤالیای: بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دووقۆڵی ئەم سەردانەم ئەنجامداوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە دانیشتنی نێوان بەڕێز رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و د. یواخیم ستامپات جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری منداڵان و خێزان و پەنابەران لە ھەرێمی ویستڤالیای ئەڵمانیا، رەوشی گشتی و بەتایبەتیش رەوشی پەنابەران و خێزان و منداڵان لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها جەختیش لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و پاراستنی مافی منداڵان و ئافرەتان کرایەوە.

لەو کۆبوونەوەدا کە خاتوو (باربارا ڤۆڵڤ) کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بەڕێز وەزیری ناوخۆ تیشکی خستەسەر ژمارەی زۆری پەنابەران و ئاوارەکانی ناوەوەی عێراق و بەتایبەتیش کە بەرەو وەرزی زستان و خوێندن دەچین خستەڕوو و، ھاوکاری و ھەماھەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستیانە بە گرینگ لە قەڵەمدرا.

لەبەرانبەریشدا بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی ویستڤاڵیا لە ئەڵمانیا، رایگەیاند، کە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونی رەوشی ھەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندیی دووقۆڵی و پێشکەشکردنی ھاوکاری و، ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم، ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە، ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشان دا بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەران و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لە بواری پەروەردە و خێزان و منداڵاندا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار