سبەی ھاوپەیمانیی كوردستانی لە بارەگای پارتی كۆدەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- سبەی چوارشەممە لایەنە بەشدارەكانی لیستی ھاوپەیمانیی كوردستانی كۆبونەوەیەكی دیكە بەڕێوە دەبەن، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیش دەڵێ، چەند پرسێك لەبارەی چۆنیەتیی ھاوپەیمانیی كوردستانی تاوتوێ دەكرێت.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەی چوارشەممە لە بارەگای دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیمان كۆبوونەیەوەیەكی دیكەی لایەنە بەشدارەكانی لیستی ھاوپەیمانی كوردستانی بەڕێوە بچێت، كە درێژەپێدەری زنجیرە كۆبوونەوەكانی رابردووە".
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی رابردوودا باس لە چەند پرسێك كراوە، لەوانە كاندیدەكانی نێو ھاوپەیمانی و ئامانجی ھاوپەیمانیی كوردستانی، كە لە كۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەشدا چەند پرسێكی دیكە یەكلا دەكرێنەوە".
پەیوەست بە تۆماركردنی ناوی قەوارەی ھاوپەیمانیی كوردستانی، خەسرۆ گۆران دەڵێت: "بڕیار بوو كۆتا رۆژ بۆ تۆماركردنی قەوارەكان ئەمڕۆ بێت، بەڵام وادەكە درێژ كراوەتەوە تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە و رۆژانی دابێت ھاوپەیمانیی كوردستانی تۆمار دەكرێت".
قائید میرۆ




