وەزیرانی وڵاتان لە یەكێتیی ئەورووپا لەبارەی رەوشی عێراق و سووریا كۆدەبنەوە

یەكێتیی ئەورووپا-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا كۆبوونەوەیەك ساز دەكەن و تێیدا باسی عێراق و سووریاش دەكرێت.
دلاوەر ئاژگەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن و تێیدا كۆمەڵێك تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.
ئاژگەیی گوتیشی، یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی دۆخی سووریا و عێراق و ناوچەكە.
ئەمەش لە كاتێكدایە ، ماوەی چەند رۆژێكە توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەست پێكردووە و زۆرینەی وڵاتانی جیهانیش لەسەر ئەو پرسە هاتوونەتە سەر هێڵ و چاوەڕێ دەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتیی ئەورووپاشدا باسی رۆژئاوای كوردستان بكرێت.
بڵند ئیبراهیم




