٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاكسازی بەڕێوە دەچێت.. حكوومەت سوورە لەسەر تێپەڕاندنی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فڕاكسیۆنی پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاكسازی بەڕێوە دەچێت و رەنگە دوا بڕیاری لێ بدرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.

رێبوار بابكەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ لیژنەی باڵای هاوبەشی حكوومەت و پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی دووبارە كۆدەبێتەوە و ئەو كۆبوونەوەیەش تەواوكەری كۆبوونەوەی ڕابردوو دەبێت، پێشم وایە دوایین كۆبوونەوە دەبێت و بڕیاری لێ دەدرێت تا رەوانەی پەرلەمان بكرێت، چونكە پڕۆژەكە دواكەوتووە و پێویستە پەلەی لێ بكرێت و حكوومەتیش سوورە لەسەر تێپەڕاندنی".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "گفتوگۆكان زیاتر تەكنیكین، چونكە لەسەر ئەوە گفتوگۆ دەكرێت كە پڕۆژەی چاكسازی بە یەك پاكێج بێت یاخود چەند پاكێجێك، ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەداین بە یەك پاكێج بێت، چونكە ئەگەر بە یەك پاكێج بێت زووتر پەسەند دەكرێت و ئەگەر بە چەند پاكێجێك بێت پێویستی بە چەند یاسایەك دەبێت و گفتوگۆی سیاسی دروست دەبێت و لە راگەیاندندا گەورە دەكرێت، بۆیە باشترە بە یەك  پاكێج بێت".

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار