كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە داوایی بۆردێکی سەرپەرشتیکردن لە حکوومەت دەکات
__2019_10_13_h16m16s36__ER.jpg)
هەڵەبجە -KDP.info- له‌و سێ كه‌سه‌ی پشكنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ كراوه و به منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی ناسراونه‌ته‌وه له سه‌نته‌ری پشكنینی (دی ئێن ئەی) سلێمانی، پاش دووباره‌كردنه‌وه‌ی پشكنین بۆیان، ده‌ركه‌وتووە پشكنیینه‌كه بۆ دوو كه‌سیان هه‌ڵه بووه. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه داوا ده‌كات، بۆردێكی هاوشێوه‌ی بۆردی دۆزینه‌وه‌ی منداڵانی شنگال بۆ منداڵانی هه‌ڵه‌بجه پێك بهێندرێت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتیی بكا‌ت.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا له‌و سێ كه‌سه‌ی پشكنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ كراوە له پارێزگای سلێمانی له لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێمەوە، كه سه‌نته‌ری پشكنینی دی ئێن ئەی لێیه، ده‌ركه‌وتووه دووانیان پشكنینه‌كانیان هه‌ڵه‌ی تێدا بووه و ئه‌و منداڵانه منداڵی ئه‌و خێزانه نین، کە له پشكنیینه‌كه ده‌رچووه."
لوقمان عه‌بدولقادر ده‌ڵێ: "پشكنینی (دی ئێن ئەی)ی مریه‌م، كه ئێستا ناوی خۆی ناوه ژیان هه‌ڵه‌بجه‌یی، پاش دووباره‌پشكنینه‌وه ده‌ركه‌وت خێزانی ئه‌و ماڵه نییه و، ئه‌عزه‌م موسریان، ناسراو به چیا ته‌یب، به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی دووباره بۆیان كراوه‌ته‌وه، بە هه‌مان شێوه چرۆ نییه و، 3/11ی ئەمساڵ دادگا كۆتابڕیار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌دات".
"چۆن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆردێك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه ونبووه‌كانی شنگال، ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین بۆردێك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێک بهێنرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه. به‌ڕاستی ئێستا ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وە ده‌كرێت مه‌هزه‌له‌یه و، كاره‌ساته كه‌سێك بكه‌یته منداڵی ماڵێك، پاش ساڵێك، یان كه‌متر ده‌ربكه‌وێت منداڵی ئه‌و ماڵه نییه." لوقمان عه‌بدولقادر وای گوت.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "74 خێزانی هه‌ڵه‌بجه‌یی، منداڵیان له كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا لێ ون بووه، داوای دۆزینه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، كه 119 منداڵن. بۆیه پێویسته بۆردێك له ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێك بهێندرێت بۆ خێراڕاییكردنی كاره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كان".
عەزیز هەورامی




