٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەلاح حەسەن: داوامان لە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کرد چارەیەکی بەپەلە بۆ وەستاندنی شەڕ بدۆزنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا- KDP.info -  لە دیدارێکدا، ئەمڕۆ فەلاح حەسەن، جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی ئەورووپا و ھاوکات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چاوی کەوت بە خاتوو ئەنگریت کرامپ کارنباوڕ، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، کە ھاوکات سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیاشە.

لە دیدارەکەدا، فەلاح حەسەن باسی لە ڕۆڵی پێشمەرگە کرد کە ئەفسانەی داعشی تێک شکاند و بە خوێن بەرگریی لە کوردستان بەتایبەتی و مرۆڤایەتی بەگشتی کرد، تا ئاشتی لە جیھاندا بەرقەرار بێت. ئیشارەتی بەوەش دا کە ئێستا شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان جارێکی تر ناسەقامگیری و ماڵوێرانی ھێناوەتەوە ناوچەکە و لە ئەنجامدا تێرۆریستان جارێکی تر دەتوانن لەم بۆشاییەدا کارا ببنەوە، کە سەرەنجام سەرجەم مرۆڤایەتی و بەتایبەتی وڵاتانی ئەورووپاش جارێکی تر دووچاری کێشە بکەنەوە. بە ناوی لاوانی ئەورووپاوە داوای لە بەڕێزیان کرد ھەرچی زووە ئەڵمانیا ڕۆڵی کاریگەر ببینێت بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە و گەڕانەوەی ھاووڵاتیانی سڤیل بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئیشارەتی بە ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستان دا لە قارەمانیەتیی بەردەوام و بێوێنەدا، ھەروەھا پشتگیریی خۆی نیشان دا بۆ پاراستنی گیانی خەڵکانی سڤیل لە ناوچەکەدا و ھیوای خواست بەردەوام بن لە ھەوڵدان بۆ ڕێگەچارەیەکی بەپەلە بۆ ئەم بابەتە.
 


 

هەواڵی پەیوەندیدار