سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووریا دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.1013 لە هەولێر مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سووریا و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان کراوە و تێیدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لە راگرتنی شەڕ و گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتیانە کردەوە.
لەو دیدارەدا جەخت لەسەر چارەسەرێکی دادەپەروەرانە و ڕەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە کرایەوە.




