٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولڕەحمان مستەفا: ئەمڕۆ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ كۆدەبینەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info– سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی هاوپەیمانیی كوردستانی بۆ پەسەندكردنی هاوپەیمانیەتییەكە بەڕێوە دەچێت و دەشڵێ: "ئومێدەوارین دادگای فیدراڵی بڕیار بدات و یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان هەموار بكرێتەوە، ئەگەر نا زیانی زۆر بەر كورد دەكەوێت".

عەبدولڕەحمان مستەفا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای حیزبی زەحمەتكێشان كۆدەبینەوە به‌مه‌به‌ستی پەسەندكردنی هاوپەیمانیی كوردستانی بۆ ئەوەی رەوانە كۆمسیۆنی بكەین كه‌ رەنگە ئەمڕۆ پەسەندی بكەین، چونكە هیچ كێشەیەكمان لە بەردەمدا نییە".

ناوبراو گوتیشی: "لە دادگای فیدراڵی، تانە لە هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دراوە، چونكە ئەگەر دادگا بڕیاری هەمواركردنەوەی نەدات، دەنگێكی زۆری كورد دەسووتێت و زیانی زۆر بەر كورد دەكەوێت، بۆیە پەرلەمانتاران راسپێردراون كە لە دادگا بەدواداچوون بۆ سكاڵاكە بكەن".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار