٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەیس نایف: تا ئێستا هیچ ئاوارەیەک لە ڕۆژئاواوە نەهاتووەتە شنگال

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەڵێ، تا ئێستا هیچ ئاوارەیەک لە ڕۆژئاواوە نەگەیشتووەتە شنگال و سنووریش لە دەست هێزەکانی عێراقدایە.

 

وەیس نایف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پێ دەچێت شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەی ڕۆژئاوا بگەنە شنگال، چونکە ئەگەر ئەو شەڕە ئەوها بەردەوام بێت، ئاوارەکانی ڕۆژئاوا بە ڕیگای شنگالدا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن."

 

گوتیشی: "ئەوەی مەترسیدارتریشە، ئەوەیە کە خەڵکی شنگالیش لە ترس و دڵەڕاوکێدان و ئەوانیش دەترسن دووبارە هاوشێوەی ڕۆژئاوا ئاوارە بنەوە، ئەوانیش ئامادەکارییان کردووە."

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، حکوومەتی خۆجێیی مووسڵ ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلی مەزنی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا کردووە و ڕایگەیاندووە، دەبێ ئەو شەپۆلە لە ڕێگای یاسایی و دەروازەکانەوە بێنە نێو خاکی عێراق و ناکرێت بە ڕیگای نایاساییدا بێن، چونکە ترسیان لە هاتنی داعش بۆ نێو خاکی عێراق هەیە.

 

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار