دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەیە بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاوای کوردستان

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بانگەوازێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاو کراوەتەوە و وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، ئاماژە بەوە دراوە، دۆخی رۆژئاوای كوردستان له ره‌وشێكی مرۆیی ناله‌بار و خراپدایه، هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح له ژن و منداڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یە، به‌م هۆیهوە ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه و ئاواره‌بوون.
دەزگاکە هیوای خواستووە هەرچی زووە کۆتایی بە شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت، هاوكات ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە بۆ بەهاناوەچوونی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان.
ئەمەش دەقی بانگەوازەکەیە:
بانگه‌وازێك له (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه
بار‌و و دۆخی رۆژئاوای كوردستان له ره‌وشێكی مرۆیی ناله‌بار و خراپدایه، هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح له ژن و منداڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه و ئاواره‌بوون.
له كاتێكدا هیوادارین هه‌رچی زووه كۆتایی به‌شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت، هاوكات رایده‌گه‌ێنین ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ به هاناوه چوونی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و داوا له له‌سه‌رجه‌م كوردستانییان، رێكخراو و ده‌زگا مرۆییه جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا له رێگه‌ی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه هاوكاریتان پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئاواره و په‌نابه‌ر كرووه، به هه‌مان شێوه پاڵپشتمان بن بۆ ئه‌وه‌ی به هانای خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستانه‌وه بچین و مهینهتیهكانییان كه‌مبكه‌ینه‌وه. له هه‌مانكاتدا داوا له ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین رێخۆشكه‌ربن و ئاسانكاری ته‌واو بۆ تیمه‌كانی ده‌زگا بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
١٢ى ئۆكتۆبه‌ری 2019




