٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتێك بۆ كاروباری پێكهاتەكان دادەمەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم مەرسوومی دەستبەكاربوونی وەكو وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان دەركردووە و دەست بە دامەزراندنی وەزارەتی كاروباری پێكهاتەكان دەكرێت، كە یەكەم جارە وەزارەتێكی لەو شێوەیە لە عێراق و هەرێم هەبێت و دەیسەلمێنێت هەرێم گرنگی بە پێكهاتەكان دەدات.

ئایدن مەعرووف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەرسوومی ئێمەی دەركردووە، كە دەستنیشان كراوم وەكو وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ناونیشانەكەمان دیاری كراوە، كە ئەمەش گرنگیی زۆری بۆ پێكهاتەكان هەیە و هەر پێكهاتەیەك هەر گرفت و داواكارییەكی هەبێت، لە رێگەی ئەو وەزارەتەوە دەیگەیەنێتە حكوومەت و نوێنەرایەتیی پێكهاتەكان دەكات لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمدا".

مەعرووف گوتیشی: "دوای دەرچوونی مەرسوومی دیاریكردنی ناونیشانمان و دامەزراندنی وەزارەتی كاروباری پێكهاتەكان، دەست بە هەنگاوە كرداریەكان دەكرێت بۆ دروستكردنی وەزارەتەكە، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە یەكەم جارە لە عێراق و هەرێم وەزارەتێك تایبەت بە پێكهاتەكان دابمەرێت".

ناوبراو دەشڵێ: "ئەمە گرنگیدانە بە پێكهاتەكان لە هەرێم و بوونی پێكەوەژیان دەسەلمێنێت لە كوردستان، كە مافی هەموو پێكهاتەیەك بێ جیاوازی پارێزراوە".

 

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار