٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و ئامادەكارییەكانی كوردستان بۆ ئەگەری پێشھاتەكان كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

هه‌روه‌ها چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.

هەواڵی پەیوەندیدار