سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شابه‌نده‌ر دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى، خۆپیشاندانه‌كان و دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌کانی به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و هه‌وڵه‌کان بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ڕێگری‌کردن له فراوانبوونى توندوتیژییان تاوتوێ کرد.
له دیدارێکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨/١٠/٢٠١٩ له هه‌ولێر، پێشبینییه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سیاسى له ئێستا و داهاتووى عێراقدا، چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و پێشهاته‌كان له سووریا و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی خرانه به‌ر باس.




