٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا كرا. هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە گرژبوونی دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی لە سوریا لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکەدا نییە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و زیانگەیاندن بە  هاووڵاتیانی سڤیل کە ئەمەش لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار