ئیبراهیم برۆ: ئه‌گه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان شه‌ر ڕوو بدات وێرانیی لێ دەکەوێتەوە

ڕۆژئاوای كوردستان -KDP.info- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه گوتی، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توركیا بێته ڕۆژئاوای كوردستان و له ترسی شه‌ڕیش خه‌ڵك له سه‌رێكانی ده‌ستیان به ڕاكردن كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ڕوو بدات ڕۆژئاوای كوردستان تووشی وێرانی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌هۆی سیاسه‌تی تاكڕه‌وی په‌یه‌ده‌یەوەیە.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه، ئیبراهیم برۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان چاوەڕوانكراو بوو و ئێمه ده‌مانویست تاوه‌كو لێره‌ن سوودیان لێ وه‌رگرین، به‌ڵام په‌یه‌ده تەنیا گوێی له خۆی گرت و گوێی له كه‌س نه‌گرت و زیانی به ڕۆژئاوای كوردستان گه‌یاند. ئێستاش نامانه‌وێت پەیەدە ڕۆژئاوای كوردستان تووشی شه‌ڕێكی دیكه له‌گه‌ڵ توركیا بكات، چونکە هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بکرێت، له ڕووی دیموگرافییەوە زیانی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه ده‌بێت، بۆیه ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كێشه‌یه به‌گشتی له ڕووی سیاسییەوە چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك به شه‌ڕ، مافی كوردیش دیاری بكرێت."
ئیبراهیم برۆ گوتی: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان جیددین و ئێستاش به نیازی گرێ‌سپی و سه‌رێكانییە، بۆیە خه‌ڵكی گرێ‌سپی له ترسی شه‌ڕ ده‌ستیان به ڕاكردن كردووه و جارێكی دیكه خه‌ڵك ئاواره ده‌بن، بۆیه ئه‌گه‌ر شەڕ بكرێت وێرانیی لێ دەکەوێتەوە."
برۆ گوتیشی: "ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆره داوامان كردووە بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان په‌یه‌ده و توركیادا نه‌بێت، ئێمه سنوور بپارێزین، به‌ڵام په‌یه‌ده ڕازی نه‌بوو و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت، توركیا هه‌موو ڕۆژئاوای كوردستان داگیر ده‌كات."
بڵند ئیبراهیم




