٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بێگەرد تاڵەبانی: كابینەی نۆیەم گرنگیی زۆر بە بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی خستنەڕووی دوایین پرۆسەكانی بەرهەمهێنانی هەنگەوانی و هەنگوین لە كوردستان و وڵاتانی عەرەبی و عێراقی و خستنەڕووی توێژینەوەی زانستی لەم رووەوە، دوازەیەمین كۆنگرەی هەنگەوانی لە كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد.

ئەمڕۆ 7/10/2019 لە شاری هەولێر كۆنگرەكە دەستی بە كارەكانی كرد و لەمبارەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گوتی: "ئەم كۆنگرەیە لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەیەكەوەژیان و ماڵی هەمووان بۆ كوردستان دووپات دەكاتەوە و ئومێد دەخوازین ببێتە هۆی ئەوەی گەشەپێدانی ئەو بەرهەمە و خزمەتكردن بەو توێژەی كە لەو بوارەدا كار دەكەن".

تاڵەبانی باسی لەوەش كرد، كە بە هۆی سیاسەتی پاكتاوی ڕەگەزی و شەڕ و ململانێی نێوان وڵاتان و ئەو شاڵاوانەی كوردستانی گرتەوە، پرۆسەی كشتوكاڵ پاشەكشەی كرد، ئەگینا كورد وەك نەتەوە و لە جوگرافیاشدا كوردستان یەكەم پێگەی كشتوكاڵی بووە لە مێژووی مرۆڤایەتی و بەڵگەش بۆ ئەوە گوندی "چەرموو"یە لە سنووری چەمچەماڵ كە 10 هەزار ساڵ بەرلە ئێستا كشتوكاڵی تێدا كراوە.

گوتیشی: "ئێستا هەوڵی دووبارە گەشەپێدانەوەی كشتوكاڵ لە ئارادایە و زەمینە لەبارە لەڕووی زەوی و دەستی كار و ئیرادەی كابینەی نۆیەمیش گرنگیی زیاتر بەو پرۆسەیە دەدات. ئێمە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشێكی زۆری ئەو پلانەی بۆ ئەم چوار ساڵە دامانناوە، جێبەجێی بكەین و مەبەستیشمان گەشەپێدانەوەی كەرتی كشتوكاڵە".

لەبارەی پرۆسەی هەنگەوانیشەوە وەزیری كشتوكاڵ ئاماژەی دا: "هەنگەوانی هەم كاریگەریی دارایی هەیە و هەمیش خزمەتی ژینگەییمان دەكات و ئەوەش لە كوردستان گرنگیی خۆی هەیە، چونكە ژینگەی دەوڵەمەند هەیە و شوێنی جوگرافیی گونجاومان هەیە بۆ ئەو مەبەستە و كەسانی شارەزاشمان زۆرە".

هەواڵی پەیوەندیدار