٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتی داوای كۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چەند رۆژێكە خۆپیشاندان بەشێك لە شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیش جەخت لە كۆدەنگیی لایەنە كوردستانییەكان دەكاتەوە و دەشڵێ: "پێویستە خۆمان بۆ ھەموو ئەگەرەكان ئامادە بكەین".

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو خۆپیشاندانانەی شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندانی بێ دایك و باوكن و نازانین عێراق بەرەو كوێ دەبەن بۆیه‌ پێویسته‌ لە چوارچێوەی وەرگرتنی رێوشوێن و پێشهاته‌كان، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان ئەنجام بدرێت".

پیرە گوتیشی: "لە ھەرێمی كوردستان دەزگای شەرعی ھەن بۆ وەرگرتنی ھەر رێوشوێنێك، هه‌روه‌ها لایەنە سیاسییەكانیش ھەن و پێویستە ئەو رێوشوێنە لە ڕووی ئیداری و سیاسییەوە بگرینە بەر".

ئەندامه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی ده‌شڵێ: "پێویستە لایەنە سیاسییەكان كۆببنەوە و بیروڕا بگۆڕنەوە، حكوومەتیش ھەوڵی ئەوە بدات بە شێوەیەكی رێك بەدواداچوون بكات بۆ ھەموو گۆڕانكارییەكان و لە كوێ پێویستی كرد لایەنەكانی لێ ئاگادار بكاتەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار