به‌شی زۆری پرۆژه‌ی خانووی شه‌هیدانی پارتی ته‌واو بوون

سلێمانی-KDP.info- پرۆژه‌ی خانووی کەسوکاری شه‌هیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان له سنووری پارێزگای سلێمانی قۆناغی باشی بڕیوه و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌کەش باس له دواهه‌نگاوه‌کانی ده‌کات.
ئارام عه‌لی، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌کە، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەهۆی شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و قەیرانی دارایییەوە، کارکردن لە پرۆژەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیرا، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا ٨٠%ی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە و ئێستا دەست بە تەواوکردنی هەموو پرۆژەکە کراوەتەوە."
پرۆژه‌ی دروستکردنی 500 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ شەهیدانی پارتی لە سلێمانی، بەپێی ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی گەورەی دروستکردنی 1300 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدانی پارتی لە سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیاندا جێبەجێ دەکرێت.
ئەو ئەندازیارە دەربارەی پرۆژەی خزمەتگوزاریی ناو خانووەکان ڕایگەیاند: "قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لەناو پرۆژەی دروستکردنی خانووەکاندایە."
کارزان هەورامی




