پارێزگاری سەپێندراوی كه‌ركووك 400 خێزانی داعش لە شاره‌كه‌دا نیشته‌جێ ده‌كات
_(9)__2019_10_05_h15m35s41__ER.jpg)
کەرکووک-KDP.info- ٤٠٠ خێزانی به‌جێماوی تیرۆریستانی داعش له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی کەرکووک جێگیر كراون و پارێزگاكانی تری عێراق ڕازی نه‌بوون ئه‌و خێزانه داعشانه له پارێزگاكانیان نیشته‌جێ بن. ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێ، پارێزگاری کەرکووک ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و كارتانه ده‌بات بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب له شاره‌كه و ئه‌و خێزانە داعشانه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر کەرکووک.
جوان زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "نه‌ده‌بوو پارێزگاری کەرکووک ڕێگه بدات خێزانی چه‌كدارانی داعش بهێندرێنه کەرکووک، چونكه پارێزگاكانی تری عێراق ئاماده نه‌بوون ئه‌و خێزانانه وه‌ربگرن، ته‌نانه‌ت ئه‌و خێزانە داعشانه‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكانن، پارێزگاره‌كان ئاماده نه‌بوون ئه‌و خێزانانه‌ش وه‌ربگرنه‌وه، کە به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی پارێزگاكانیان بوون."
"ئه‌و خێزانانەی چه‌كدارانی داعش لای داعش په‌روه‌رده كراون، له ئایندەدا ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر دۆخی شاره‌كه‌مان و پشێوی ده‌نێنه‌وه کاریگەری ده‌كه‌نه سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان له شاره‌كه‌دا و، تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی تری عه‌ره‌ب به‌ئاشكرا ناشتنی گەرای داعشه، له لایه‌كی تریشه‌وه، مه‌ترسییان هه‌یه له‌سه‌ر دیموگرافیای کەرکووک و به‌رده‌وامیدانی به‌عه‌ره‌بكردنە." جوان زه‌نگه‌نه وای گوت".
به بڕوای جوان زه‌نگه‌نه، هێنانی خێزانی چه‌كدارانی داعش بۆ کەرکووک به‌رده‌وامیدانه بە به‌عه‌ره‌بكردن و پارێزگاری سه‌پێندراو هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب له کەرکووک زیاد بكات، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئه‌و خێزانە داعشانه له 400 خێزان پێك دێن.
گوتیشی: "خێزانی چه‌كدارانی داعش په‌روه‌رده‌ی بیروباوڕی داعشن و كاتێك داعش حوكمی كردووه، ئه‌وان به‌و حوكمه ڕازی بوون، له ئاینده ترس هه‌یه داعش تاكی ئه‌م خێزانانه به‌كار بهێنێت به مه‌رامی خۆی، منداڵه‌كانیان به بیر و باوەڕی داعشی په‌روه‌رده كردووه، پێویسته به‌په‌له، قوتابخانه‌ی تایبه‌ت بۆ منداڵه داعشه‌كان بكرێته‌وه، مێشكیان له‌و فكره‌ی پێی په‌روه‌رده بوون، پاك بكرێته‌وه ".
ئێستا 400 خێزانی چه‌كدارانی داعش له کەرکووک هەن و به‌رده‌وامیش ڕێژه‌كه‌یان زیاد ده‌بێت، كار ده‌كه‌ن بۆ پێدانی فۆرمی خۆراك و ناسنامه پێیان، بۆ ئەوەی به یه‌كجاری نیشته‌جێی کەرکووک بكرێن.
عه‌زیز هه‌ورامی




