٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 55 تاوانباری راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی 55 تاوانباری راگەیاند، كە لە ماوەكانی رابردوودا چەندین تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجام دابوو و ئێستاش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون.

ئەمڕۆ شەممە 5-10-2019، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (لیوای ماف/ عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان)، لە پرێسكۆنفراسێكدا، چەندین تاوانی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستە روو، كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ڕوویان دابوو.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا (55) تاوانبار (32) تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجام دربوو، كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە قۆڵبەست كراون و لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون و سزا دەدرێن.

تاوانەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

١-ماددەی هۆشبەر: لە (٤) تاواندا (١١) تاوانبار دەستگیر كراون.

٢-كوشتن:- لە (٦) تاواندا (٨)تاوانبار دەستگیر كراون.

٣-دزی:- لە (٢٠) تاواندا (٣٣) تاوانبار دەستگیر كراون.

٤-ساختەكاری:- لە (٢) تاواندا (٣) تاوانبار دەستگیر كراون.

ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار