٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ)

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە خوشک وبرایانی کوردی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوە.

خوشک وبرایانی ئێزیدى لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی مەینەتی و رۆژانی سەخت بوونەوە. ئومێدەوارین لە ژێرسایەی کەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە سەختانە تێپەڕێنن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەرچی لە توانایدا بێت درێغی ناکات بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و قووڵترکردنەوەی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠١٩/١١/٥

هەواڵی پەیوەندیدار