سۆران.. له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی شوقه‌كان ده‌كرێت

سۆران-KDP.info- قایمقامی قەزای سۆران گوتی، له سۆران كۆمه‌ڵێك شوقه بۆ هه‌ژاران دروست كرابوون، به‌ڵام ته‌واو نه‌كرابوون، ئێستا حكوومه‌ت بڕیاریداوه ته‌واو بكرێن و تاوه‌كو كۆتایی ساڵ ئاماده‌ده‌بن و له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووشدا به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش ده‌كرێن.
كرمانج عزه‌ت ، قایمقامی قه‌زای سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "له قه‌زای سۆران له‌ماوه‌ی ڕابردوو 143شوقه دروست كرابوون بۆ هه‌ژاران، به‌ڵام خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین نه‌كرابوو، بۆیه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌واو بكرێن و به‌سه‌رهه‌ژاران دابه‌ش بكرێن.
كرمانج عزه‌ت گوتیشی، "دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ شوقه‌كان تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی شوقه‌كان ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ژارانی ناو شار و دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌قیستی درێژخایه‌ن ده‌بێت.
بڵند ئیبراهیم




