پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەداخێکی زۆرەوە کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کوردستان پرۆفیسۆر عیزدەین مستەفا رەسول -م بیست. د.عیزەدین رۆڵی دیاری لە بزاڤی روناکبیریی و ئەدەبی کوردستاندا هەیە ، بۆیە لە دەستدانی ئەم نووسەر و ئەدیبە گەورەیەی کورد زیانێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە کوردستان . پرسە وسەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی بنەماڵەکەی و نووسەرو رۆشنبیرانی کوردستان دەکەم . خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و یادی مامۆستا عیزەدینیش هەمیشە هەر زیندوو بمێنێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/3




