٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ١ی٤ی٢٠٢٠هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجام بدرێت و لایەنە کوردستانییەکانیش لە کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا بە یەک لیست بەشداریی دەکەن، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رێككەوتنی ھاوبەشی لایەنە سیاسییەكان بڵاو دەكاتەوە.

دوای ئەوەی ١٤ لایەنی سیاسی لە مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە، لە دوای كۆبوونەوەكەش لایەنەكان سەرۆكی لیستی ھاوپەیمانیی كوردستانیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاری كرد، ھاوكات چەند حیزبێكی توركمانی و ئێزدی ھاتنە ناو ریزی ھاوپەیمانیی كوردستانییەوە و كۆی گشتیی بەشداریی لایەنەكان ئێستا ١٧ لایەنی سیاسییە.

پەیوەست بەمەش، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنی ھاوبەشی لایەنە سیاسییەكان كە لە رێكەوتی ١ی١٠ی٢٠١٩ لە مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی ئەنجام درا، بڵاو دەكاتەوە.

١- بڕیار درا بە دانانی بەڕێز (عەبدولڕەحمان مستەفا) بە سەرۆكی ھاوپەیمانەتییەتەكە.

٢- بڕیار درا مخول (رێگەپێدراو)ی گشتی بدرێت بە بزووتنەوەی گۆڕان.

٣- بڕیار درا بە دروستكردنی سكرتارییەتێك بۆ راپەڕاندنی كارەكانی ھاوپەیمانییەتەكە.

٤- بۆ درووشمی ھاوپەیمانییەتەكە رێككەوتن كە بەم شێوەیە بێت: (بەڵێ بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانە و جێبەجێكردنی دەستوور).

٥- لەسەر لۆگۆی ھاوپەیمانییەتەكە رێككەوتن.

٦-  بڕیار درا داوا لە فڕاكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق بكات لە سەرەتای ھەفتەی بێتەوە سەردانی دادگای فیدڕاڵی بكات بۆ بەدواداچوونی تانەكان و كاری ھاوبەش بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای ھاوبەش و سەردانیكردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان سەبارەت بە چۆنیەتیی دەنگدانی ئاوارەكان و دەنگدەرانی مشمول بە ماددەی ١٤٠.

٧- بەشدارانی كۆبوونەوەكە داوا لە دەنگدەران دەكەن بچن بە دەم نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەترییەوە.

٨- چەند حیزبێكی تر ھاتنە ناو ھاوپەیمانییەتەكەوە. دەرگاش بۆ ھەموو حزب و لایەنێك كراوەیە.

ناوی حیزبەكانی ھاوپەیمانی تا ئەمڕۆ:

١- پارتی دیموكراتی كوردستان

٢- یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

٣- بزووتنەوەی گۆڕان

٤- حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

٥- یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

٦- حیزبی شیوعیی كوردستان

٧- سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان

٨- كۆمەڵەی ئیسلامیی كوردستان

٩- بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان

١٠- ھاوپەیمانیی نیشتیمانی

١١- پارتی گەلی توركمان

١٢- بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

١٣- پارتی گەشەپێدانی كوردستان

١٤- یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

١٥- پارتی چاكسازیی توركمان

١٦- پارتی ئێزدیی دیموكراتی

١٧- حزب الشروق التركمانی

 

ھەڵكەوت محەمەد

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار