قایمقامی رەواندز: 500 ملیۆن دینار بۆ ئاوەڕۆ تەرخان كراوە و كێشەكە چارە دەبێت

رەواندز-KDP.info- قایمقامی رەواندز ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ باشتربوونی ڕەوشی ئابووریی كوردستان، كۆمەڵێك پڕۆژە لە سنووری قەزاكە دەستیان پێ كراوە و كاركردن تێیاندا بەردەوامە، لە گرنگترینیشیان چارەكردنی كێشەی ئاوەڕۆی قەزاكەیە.
كوێستان ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێم 500 ملیۆن دیناری بۆ ئاوەڕۆی قەزای رەواندز تەرخان كردووە و لە ئێستاشدا بەڵێندەران كاری تێدا دەكەن، كە بە تەواوبوونیشی، كێشەی ئاوەڕۆی قەزاكە چارەسەر دەبێت".
قایمقامی رەواندز گوتیشی، جگە لە ئاوەڕۆ، لە ئێستادا چەندین پڕۆژە لە بوارەكانی رێگاوبان و كارەبا لە ژێر جێبەجێكردندان و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا دەخرێنە خزمەت هاووڵاتیانەوە.
هێدی كاكەیی




