٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆڵۆنیا: وەك هاوبەشێكی گرنگ لە هەرێم دەڕوانین.. سەنگەری پێشەوەی تێكشكاندنی تیرۆریستانە

سەرچاوە: KDP.info

پۆڵۆنیا-KDP.info- شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی بارەگای سەرەكیی ئاسایشی نەتەوەیی پۆڵۆنیایان كرد و لەلایەن جێگری بەرپرسی فەرمانگەی ستراتیژی و توێژینەوەی ئۆفیسی ئاسایشی نەتەوەیی پۆڵۆنیاوە پێشوازی كران.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە یاوەریی شاندێك، كە بە سەردانێكی فەرمی و بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی سالّاَنەی وارشۆ بانگێشت كراون، سەردانی بارەگای سەرەكیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتەیان كرد و لەلایەن پاڤێو پێتژاك، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی ستراتیژی و توێژینەوەی ئۆفیسی ئاساییشی نەتەوەیی پۆڵۆنیا و خاتوو ناتالیا هاپێك، بەرپرسی تیمی ڕێكخەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی فەرمانگەی ستراتیژی و لێكۆڵینەوەی دەزگای ناوبراو پێشوازی كران.

لەو دیدارەدا، جێگری بەرپرسی ئۆفیسی ئاسایشی كۆماری پۆڵۆنیا وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە بۆ واڕشۆ، راِگەیاند كە دەزگاكەیان بە گرنگییەوە چاودێریی بارۆدۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن و وەك هاوبەشێكی گرنگ لە هەرێمی كوردستان دەڕوانن. هەرێمی كوردستان سەنگەری پێشەوەی تێكشكاندنی داعش و تیرۆریستانە و هەمەهانگی و هاوكاری گرنگە بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆر و پاراستی ئاسایشی ناوچەكە و جیهان.

لە میانەی ئەو دیدارەدا بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی باسی لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی بیری تونڕەوی كرد و گوتی، ئەو هۆكارانەی كە بوونە هەوێنی سەرهەڵدانی داعش و تونڕەوی، ئێشتا چارەسەر نەكراون و بۆ بنبڕكردنیان پێویست بە هاوكاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی هەیە.

سیوەیلی دەربارەی ئاسایش و سەقامگیری و پرسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و توندوتیژی و نائارامی لە بەشێك لەو ناوچانەی كە دەكەونە سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ رایگەیاند، كە دۆخەكە پێویستی بە تێگەیشتن و هاوكاریی نێوانیان هەیە لەگەڵ هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتی تاكو ڕێگری بكرێت و بەردەوام پشتگیری بكرێن ئەو هەڕەشە و مەترسیانە لەنێو بەرن، ئەم ئامانجەش بەدی نایەت ئەگەر حكوومەتی فیدراڵ مامەڵەیەكی دەستووریانە و دادپەروەرانە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا نەكات.

هەمان ڕۆژ شاندی پارتی سەردانی ئینستیتیوتی پۆڵۆنیا بۆ كاروباری نێودەوڵەتییان كرد و لەوێ كۆبوونەوەیەك بۆ شاندی پارتی رێك خرا لە ئۆفیسی سەرەكییان لە وارشۆ و گفتوگۆ كرا لەسەر بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەشداربووانی ئەو گفتوگۆیە بریتی بوون لە دكتۆر كارۆل ڤالێڤیسكی، سەرۆكی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفەریقا و چەند بەرپرسێكی تری ئینستیتیوتەكە.

لە كۆبوونەوەكەدا، چەندین بابەتی گرنگ باس كران و گۆڕانكارییە نوێیەكان لەم بوارانەدا لە ڕووی ئابووری و سیاسی و ئەمنییەوە و كاریگەرییان لەسەر هەرێمی كوردستان ڕوون كرانەوە.

لە درێژەی ئەو گفتوگۆكانیدا، سیوەیلی ئاماژە بە دەرفەت و تەحەدداكانی بەردەم حكوومەتی نوێی هەرێم كرد و شیكردنەوەیەكی سیاسی لەسەر بارودۆخی ئەمنی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی ناوچەكە بە گشتی و ڕەهەندەكانی تێكشكاندنی تیرۆر و پێگەی هەرێمی كوردستان لە نێو ئەو ئاڵۆزی و تەنگەژانەدا و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و گرفتەكانی نێوخۆ و بارۆدۆخی سیاسی لە عێراق، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و گرنگیی هاوكاری و پشتیوانیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان بە وردی گفتوگۆی لەسەر كرا. ئێوارەی هەمان ڕۆژیش چەند دیارێكی رۆژنامەوانی ساز كران لەوانە دیدار لەگەڵ رادیۆی فەرمیی ئەو وڵاتە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار