٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە حەفتەیەكدا چوار دیداری ئابووریی گرنگ لە كوردستان ساز دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ژووری بازرگانیی هەرێمی كوردستان گوتی، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو دیداری گرنگی ئابووری بە بەشداریی بازرگانانی جیهان بەڕێوە چوون و ئەمڕۆ و سبەینێش دوو دیداری دیكە بەڕێوە دەچن، كە لەو دیدارانەدا زیاتر لە 90 بازرگان بەشدار دەبن.

 

ئەسەكەندەر محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "پێش دوو ڕۆژ دیدارێكی ئابووریی گرنگ لەگەڵ 50 كۆمپانیا و خاوەنكار و بازرگانانی توركیا ساز كرا، كە پێشتر پڕۆتۆكۆڵ لە نێوانماندا هەبوو و ئەو شاندەش هاتبوون بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكەن و پێكەوە لە هەرێمی كوردستان كار بكەن".

 

ئەسكەندەر محەمەد گوتیشی: "هەر دوێنێ شاندێكی پۆڵەندا هاتبوونە هەرێمی كوردستان كە 15 بازرگان و خاوەنكارن و دەیانەوێت بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان كار بكەن و پڕۆتۆكۆڵی لێكتێگەیشتن واژۆ كرا، هەر ئەمڕۆش دیدارێكی دیكەی ئابووریمان لەگەڵ شاندێكی فەڕەنسا هەیە، كە 25 بازرگانن، بۆ ئەوەی كار لە هەرێمی كوردستان بكەن"

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "بڕیارە سبەی دیدارێكی دیكە لەگەڵ شاندێكی چیكی بکەین، کە دەیانەوێت لە هەرێمی كوردستان كاری بازرگانی بكەن، ئەمەش وای كردووە كە هەرێمی كوردستان ببێتە شوێنێكی گرنگی وەبەرهێنان بۆ بازرگانانی جیهان و بەردەوام شاندی بازرگانیی وڵاتان دێنە هەرێم و كاری بازرگانی دەكەن".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار