بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (كەرەمێ ئەنكۆسی) دەكات

برووسكەی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بە بۆنەی كۆچی دوایی كەرەمێ ئەنكۆسی كەسایەتیی كوردی گۆرجستان
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو كەرەمێ ئەنكۆسی
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی كوردی ئێزیدیی گۆرجستان و، بیرمەند و نووسەر و هونەرمەند (كەرەمێ ئەنكۆسی)مان پێ گەییشت. ئەو كەسێكی نیشتیمانپەروەر بووە و لە ژیانی خۆیدا خزمەتێكی زۆری دۆزی كوردی كردووە لە بوارە جیاجیاكاندا و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و تەواوی كوردانی گۆرجستان و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو كەرەمێ ئەنكۆسی بە ڕەحمەتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك بدات.
بارەگای بارزانی
2ـی 10ـی 2019




