٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، کۆدەبێتەوە و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:

-جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکوومەت.

-بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

-گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.

-دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.

 

فائیزه‌ كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار