بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید حەسەن بانیمارانی دەكات

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی شەهید حەسەن بانیمارانی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (سامان)ـی كچی شەهید (حەسەن بانیمارانی)مان پێگەیشت.
هاوخەمیی خۆمان بۆ خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كاكە (كامەران و بەدرخان)ـی برایانی خوالێخۆشبوو و خزمان و دۆستانتان دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله و انا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




