سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی: بەم یەکدەنگییەوە سەر دەکەوین

سلێمانی-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە دەستنیشانکردنی عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشتری کەرکووک بە سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانیی کوردستانی.
ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دیاریکردنی سەرۆک و لۆگۆی قەوارەی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە بارەگای سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆ بوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، لایەنەکان و سەرۆکی لیستەکە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییان بەڕێوە برد.
لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا، عەبدولرەحمان مستەفا ڕایگەیاند: "دڵخۆشم کە بە کۆی دەنگ بوومە سەرۆکی لیستەکە و ئەمە ئەرکێکی نیشتمانییە."
رایشیگەیاند: "ھیوادارم یەکڕیزی بپارێزین و بەم یەکدەنگییە سەر دەکەوین".
بڕیارە ١ی٤ی٢٠٢٠ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بکرێت و لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا بە یەک لیست بەشداری دەکەن.
ھەڵکەوت محەمەد




