"لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كلیستیی دڵخۆشن"
__2019_10_01_h17m9s14__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- یه‌كلیستیی پارته سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بووەته جێگای دڵخۆشیی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه. به‌رپرسانی حزبیش له سنووری پارێزگای مووسڵ به گرنگییه‌وه سه‌یری هه‌نگاوی یه‌كلیستی ده‌كه‌ن.
حه‌بیب عه‌گید، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خورسیبادی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری مووسڵ ڕایگەیاند: "یه‌كلیستیی پارته سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ كارێكی باشه و هه‌موو حزبه‌كان له سنووره‌كه پێی خۆشحاڵن، چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریی كورد له پرۆسه‌كه و نه‌فه‌وتانی ده‌نگی كورد، هاوكات له شارێكی وه‌ك مووسڵیش هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی ده‌نگده‌رانی پارته‌کانی کوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه."
غازی فه‌یسه‌ڵ كاكه‌یی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی حه‌مدانیه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "یه‌كلیستیی پارتەکانی كورد له سنووری مادده‌ی ١٤٠ گرنگییه‌كی زۆری بۆ ده‌نگدارانی كورد ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه حزبەکانی كوردستان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، خەڵكی ڕه‌سه‌نی غەیری کوردی ئەو ناوچانه، وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان، بێنه ناو لیسته‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئامانی زیاتر بكه‌ن و ببنه به‌شێك له پڕۆژه‌كە."
ده‌شڵێت: "یه‌كڕیزیی پارته سیاسییه‌كان بۆ ده‌نگده‌رانی كورد له سنووری مووسڵ بووەته جێگای دڵخۆشی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا و ئامانجەکانیان."
هێدی كاكه‌یی




