عەزیز وەیسی: داعش بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێ

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی تیشك ده‌خاته سه‌ر گۆڕانكاریی ناوچه‌كه له ڕووی ئه‌منییه‌وه و باس له مه‌ترسیی داعش ده‌كات له ناوچه‌كەدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان هۆشدارییان له مه‌ترسیی دووباره‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دا.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هاتنی داعش سیاسی بوو، سه‌ربازی نه‌بوو، چونكه ئه‌گه‌ر به‌س سه‌ربازی بووایه ئه‌وه له‌دوای نه‌مانی داعش، یان له‌دوای كۆتاییهاتنیان وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌مانگوت مه‌ترسییان نه‌ماوه، به‌ڵام ئێستاش مه‌ترسین و داعش ماوه و مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه مه‌وقعیه‌تی دیاریان نییه، جاران دیار بوون، ده‌مانزانی چۆن و له كوێن، کەچی ئێستا بوونه‌ته پارتیزان، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییەکانی ئێمه به ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌وه چاوكراوه‌ن، ماوه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، نازانین ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق هه‌موو زانیارییەکی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه هه‌یه، یان نا؟ مه‌ترسییان له‌سه‌ر هه‌یه، یان نا. چونكه داعش شاراوه‌یه و خۆی ده‌توانێت كۆنترۆڵی زانیارییه‌كان بكات، كاتێكیش قسه له‌سه‌ر مه‌ترسیی ڕێكخراوێكی له‌و شێوەیە ده‌كه‌یت، ده‌بێ زانیاریی دروستت له‌به‌رده‌ست بێت ".
گوتیشی: "داعش له باشووری مووسڵ كۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه و تا به‌عاج له زۆر شوێن هەن و مه‌ترسین. له مه‌خمووریش به‌هه‌مان شێوه ده‌ركه‌وتوون، جێگایان نییه، چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری و موفاجه‌ئه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستی بکەن و ڕۆڵی خۆیان ببینه‌وه".
رایشیگه‌یاند: "تا ئێستاش ده‌یانه‌وێت له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه باری ده‌روونیی خه‌ڵك تێك بده‌ن و مه‌عنه‌ویاتی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه باس له دروستكردنی ویلایه‌ته‌كان ده‌كرێت."
له‌باره‌ی دۆخی شنگالیشه‌وه لیوا عه‌زیز وه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه دا، کە ڕێگای سه‌ره‌كیی عێراق و سووریا ده‌بێ باشتر ئیداره بكریت، به‌تایبه‌ت له شنگال، ئێستا خه‌ڵكی شنگال بوونه‌ته نامۆ و خه‌ڵكی غه‌ریب و نه‌ناس بوونه‌ته خاوه‌نی شنگال هه‌ركه‌سه و بۆخۆی كار ده‌كات، ئه‌وه‌ی له شنگال هه‌یه گرفتی جددییه.
کارزان هەورامی




