سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه

هەولێر-KDP.info- سبەی چوارشەممە بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى سێ ته‌وه‌ر بەڕێوە بچێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی، چوارشەممە ( 2019/9/11 )، كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌نجام ده‌درێت. "
له‌باره‌ى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتى، ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیه له، خستنه‌ڕووى ده‌ره‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق كه له رۆژى 8 ى ئه‌یلول ئه‌نجامدرا هه‌روه‌ها گفتووگۆكردن له‌باره‌ى كاریگه‌رى مه‌ترسییه‌كانى پرۆژه‌ى سه‌رژمێرى كه بڕیاره له ساڵى 2020 له عێراق ئه‌نجام بدرێت و، له‌گه‌ڵ گفتووگۆ له‌باره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ده‌بێت .
نه‌شوان به‌رزنجى




