٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. پێش هاتنی وەرزی زستان سەرجەم رێگاكان چاك دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری چاككردنەوەی رێگاكانی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو حكوومەتی هەرێم بڕیاری دا پێویستە پێش هاتنی وەرزی زستان كێشەی تێكچوونی رێگاكان چارەسەر بكرێت، لە سنووری هەولێر بە بڕی 10 ملیار دینار 23 پڕۆژەی چاككردنەوەی رێگاكان كەوتنە واری جێبەجێكردنەوە.

دڵشاد عیمادەدین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا، كە پێویستە پێش هاتنی وەرزی زستان كێشەی خراپیی رێگاكانی هەرێم چارەسەر بكرێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر 23 پڕۆژە بە بڕی 10 ملیار دینارمان پێشكەش كرد و ئێستا رەزامەندیی لەسەر دراوە و دەستمان بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان كردووە، كە لە مەخموورەوە تا دەگاتە حاجی ئۆمەران سەرجەم رێگا سەرەكییەكان چاك دەكرێنەوە".
 
بەڕێوەبەری چاككردنەوەی رێگاكانی هەولێر گوتیشی: "بڕیارە پێش هاتنی وەرزی زستان سەرجەم رێگاكان چاك بكرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو 23 پڕۆژەیە لە رێگای حكوومەت و كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەكرێن بۆ ئەوەی بتوانین بە زوویی تەواویان بكەین".
 
بڵند ئیبراهیم
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار