"پارتی یەکلیستیی لە کەرکووک پێ باشە بە مەرجێک دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە"
__2019_09_09_h16m9s19__ER.jpg)
کەرکووک-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکووک_ گه‌رمیان گوتی، به‌شداریكردنی كورد به یه‌ك لیست له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک هه‌نگاوێكی باشه و پشتگیریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته هه‌وڵ بدرێت هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت تاوه‌كو دۆخی کەرکووک ئاسایی ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕێی سكاڵای ئەوان بكرێت له دادگای فیدراڵی، كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا یه‌كلایی بكرێته‌وه.
دیاری حوسێن، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌شداریكردنی كورد بە یەک لیست له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووکدا هه‌نگاوێكی ئیجابی و باشه و پشتگیریی ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته جارێ چاوه‌ڕێ بكرێت، كه دادگا چ بڕیارێك ده‌دات، چونكه سكاڵامان له دادگای فیدراڵی تۆمار كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له کەرکووک نه‌كرێت، چونكه پێمان باشه هه‌ڵبژاردن له کەرکووک نه‌كرێت تاوه‌كو دۆخی کەرکووک ئاسایی ده‌كرێته‌وه و مادده‌ی140 جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش كرا، باشتره كه كورد به یه‌ك لیست به‌شداری بكات."
دیاری حوسێن گوتیشی: "له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له کەرکووک نه‌كرێت له به‌رژەوه‌ندیی كورددایه، چونكه دۆخی کەرکووک ئاسایی نییه و پێویسته ئاسایی بكرێته‌وه و ئینجا هه‌ڵبژاردن بكرێت و كوردیش به یه‌ك لیست به‌شداری بكات، ئه‌وكات له به‌رژەوه‌ندیی كورد ده‌بێت."
حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد: "دانوستانه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک ئاسایی بكرێته‌وه و چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كه‌ین، هه‌نگاو بنێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک."
گوتیشی: "بڕیاره له‌م مانگه‌دا دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی سكاڵای ئێمەوە كۆ بێته‌وه و ئه‌و سكاڵایه یه‌كلایی بكاته‌وه."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، لایه‌نه‌كانی كورد له کەرکووک كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان کرد و تێیدا بڕیاریان دا كه له کەرکووک كورد به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بكات.
بڵند ئیبراهیم




