راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی چیایی موسڵیح دەكات

بەڕێزان خانەوادەی چیایی موسڵیح
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی میدیاكار و وێنەگری كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی (چیایی موسڵیح) كە بەداخەوە سەرلەبەیانیی رێكەوتی ٨ی٩ی٢٠١٩ بە كارەساتێكی دڵتەزێن گیانی سپارد.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی كەسوكار و ھەڤاڵ و ھاوكارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و شەریكی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی رپارتی دیموكراتی كوردستان




