٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردن دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- راوێژكارێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، وەزارەتەكەیان لە پلانی چوار ساڵەیدا كار بۆ رێكخستنەوەی هاوردە و هەناردە دەكات و لەو میانەیەشدا چەند پڕۆژەیاسایەك ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن.

فەتحی محەمەد، راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، كە هاوكات گوتەبێژی وەزارەتەكەیە، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا كار لەسەر داڕشتنەوەی (7) پڕۆژەیاسا دەكەین بۆ رێكخستنەوەی كەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان، لە ماوەیەكی نزیكیشدا پڕۆژەیاساكان ڕادەستی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش بیدەن بە پەرلەمان".

بە گوتەی راوێژكارەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئاستی هاوردەی كوردستان زۆرە و ئەمەش زیان بە ئابووریی هەرێم دەگەیەنێت، دەشڵێ: "ئێستا ئێمە لە رێگای پڕۆژەیاسایەك دەمانەوێت باڵانسێك لە نێوان هاوردە و هەناردەكردندا دروست بكەین و كار بۆ زیاتركردنی هەناردەی بەرهەمەكانی كوردستان بكەین بۆ دەرەوە، لە هەمان كاتیشدا سنوورێك بۆ هاوردەكردن دابنێین".

ناوبراو راشیگەیاند: "لە رێگای ئەو پڕۆژەیاسایانەی كە بە ئەنجوومەنی وەزیرانی دەدەین، بەرهەمی ناوخۆیی پارێزراو دەبێت و پەرەی پێ دەدرێت لە سەرجەم سێكتەرەكاندا، كە ئەمەش هەلی كار بۆ چەندین هەزار كەس دابین دەكات و پارەی كوردستانیش ناچێتە دەرەوە، بۆیە بەم شێوەیە ئابووریی كوردستان بەهێز دەبێت".

 

هێدی كاكەیی

هەواڵی پەیوەندیدار