سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە

بارزان-KDP-info-سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە، ڕۆژانە بە دەیان هاووڵاتی و شاند لە شار و شارۆچكەكانەوە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن.
ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ـ دهۆك، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازی لێكردن لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانییەوە، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و باسیان لە خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشەزیندوو كرد. دوێنێش شاندێكی عەشیرەتی كارەش سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
ساڵانە بە هەزاران هاووڵاتی و بەرپرسانی حزبی و حكوومیی وڵاتانی جیهان و پارچەكانی دیكەی کوردستان و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن، دوای دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات دەكەنەوە و بەڵێن دەدەن تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن، تا بە ئاواتەكانیان دەگەن.
ڕابین شێروانی




