"تا کۆتایی ئەمساڵ شەقامی ١٢٠ مەتری بە تەواوی دەکرێتەوە"

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی شه‌قامی120 مه‌تریی شاری هه‌ولێر گوتی، كاركردن له شه‌قامی 120 مه‌تری به‌رده‌وامه و بڕیاره تاوه‌كو كۆتاییی ئه‌مساڵ ته‌واوی شه‌قامه‌كه به ڕووی شوفێراندا بكرێته‌وه، كه درێژییه‌كه‌ی 38 كم ده‌بێت.
سه‌رتیپ قادر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كاركردن لە شه‌قامی 120 مه‌تری كه به شێوه‌ی بازنه‌یی به ده‌وری شاری هه‌ولێردا ده‌سوورێته‌وه و درێژییه‌كه‌ی 38 كم ده‌بێت به‌رده‌وامه و ئێستا 11 كم ماوه و به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوی بكه‌ن و ته‌واوی ڕێگاكه بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتیان و شوفێرانەوە."
سه‌رتیپ قادر گوتیشی: "بڕیاره تاوه‌كو كۆتاییی ئه‌مساڵ ته‌واوی شه‌قامه‌كه ته‌واو بكرێت و دواتریش به شێوه‌ی فه‌رمی بكرێته‌وه، چونكه كاری باشی تێدا كراوه و زۆری نه‌ماوه ته‌واو بێت."
بڵند ئیبراهیم




