لە هه‌ڵه‌بجه قه‌زایه‌ك و چه‌ند ناحیه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info - به‌رپرسانی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن، هه‌نگاوه‌كانی به‌قه‌زاكردنی ناحیه‌ی خورماڵ ده‌ستی پێ كردووه و زۆربه‌ی ڕێكاره‌كانیان ته‌واو كردووه و به یادداشت به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڕێكارانه‌ی پێویست بوون بۆ به‌قه‌زاكردنی ناحیه‌ی خورماڵ جێبەجێمان کردوون، هەر ماوه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێک بێت، ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و له ناحیه‌وه بیكات به قه‌زا".
كاوه عه‌لی گوتیشی: "پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستبه‌كار ببێت، ئێمه یادداشتی به‌قه‌زابوونی خورماڵ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین، تاوه‌كو له‌وێشه‌وه ته‌واوی ڕێكاره‌كانی ته‌واو بكرێت و به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌مانه‌وێت ڕێكاره‌كانی به‌قه‌زابوونی خورماڵ خێرا بكه‌ین و ته‌نیا ئه‌وه‌ی بمێنێت، کە له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن".
عه‌لی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ناحیه‌ی خورماڵ له زۆرێك له قه‌زاكان زیاتر مه‌رجه‌كانی به‌قه‌زابوونی تێدایه و چه‌ندین گوند سه‌ر به ناحیه‌ی خورماڵن، كه ئێستا له زۆر ناحیه زیاتر ڕووبه‌ری نیشته‌جێبوونیان تێدایه، بۆیه ده‌كرێت دوو ناحیه بۆ قه‌زای خورماڵ دروست بكرێت".
له دواین ڕێكکه‌وتندا حیزبه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پۆسته‌كانی حكوومه‌تی خۆجێیی شاره‌كه، له 2-9-2019 ڕێك که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی خورماڵ بكرێت به قه‌زا و قایمقامه‌كه‌ی بدرێت به پارتی دیموكراتی كوردستان.
عه‌زیز هه‌ورامی




