٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیاسەتڤانان: سەرۆک بارزانی هەمیشە وەک ڕێبەری کورد دیار بووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info-  سیاسەتڤانان دەڵێن، سەرۆک بارزانی هەمیشە وەک ڕێبەری گەلی کورد دیار بووە، بۆیە دەبێ کورد بۆ پرسە نەتەوەیی و چارەنووسسازەکان هەمیشە ڕاوێژ بە سەرۆک بارزانی بکات.


بارزانی سەرۆکێک بۆ هەمووان

پێش چەند ڕۆژێک شاندێکی دیاری شاری بەسرا سەردانی سەرۆک بارزانیی کرد و ڕایگەیاند: "داوایان لە سەرۆک بارزانی کردووە هاوئاهەنگی و هاوکارییان بکات." ئەمڕۆیش شاندێکی باڵای هەدەپە سەردانی سەرۆک بارزانیان کرد، لە ماوەی رابردوویش شاندێکی دیکەی باڵای ئۆپۆزسیۆنی سووریا سەردانی سەرۆک بارزانیان کرد. عەبدولباست سەیدا، پسپۆڕی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەڵێت: "هەرچەند سەرۆک بارزانی خەڵکی باشوور بێت، بەڵام ناوچەکە سەرۆک بارزانی بە مڵکی خۆی دەزانێت، لە هەموو دنیاشەوە سەردانی دەکەن و داوای لێ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان ڕۆڵی هەبێت." پێش ماوەیەکیش بۆ چارەسەری ڕەوشی سووریا شاندێکی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریایش سەردانی سەرۆک بارزانییان کرد و شاندەکە ڕایگەیاند: "ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە ناوچەکەدا جێگای بایەخە و دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت."


بارزانی، ڕێبەری گەلێک و کەسایەتییەکی ئاشتی خواز

سەرۆک بارزانی هەمیشە پشتیوانیی لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد کردووە و بۆ هەموو پرسێک دووربینانە سەیری کردووە. بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستانیش ڕێککەوتنەکانی دهۆک و هەولێری ڕێک خست، بەڵام هەندیك لایەن جێبەجێیان نەکرد. هەر ئەمڕۆش سەزای تەمەللی، هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند: "سەرۆک بارزانی نەک تەنیا بۆ کورد، بەڵکو بۆ ناوچەکەش گرینگییەکی گەورەی هەیە." ئەم قسانەی سەزای تەمەللی لە دوای سەردانی شاندێکی هەدەپە بۆ هەرێمی کوردستان دێ. یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی بوو.

سەرۆک بارزانی لە باکووری کوردستانیش هەمیشە داوای ئاشتیی لە نێوان لایەنەکاندا کردووە، بۆیە بە بڕوای مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی سیاسەتی نێودەوڵەتی، ئەکرەم ئۆنەن: "سەرۆک بارزانی پشتیوانیی مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەکات بە ڕیگایەکی ئاشتییانە."
 ئەکرەم ئۆنەن دەشڵێت: "سەرۆک بارزانی ڕێبەرێ گەلێکە و خەمخۆری گەلەکەی خۆیەتی، بۆیە دەبێ لایەنەکانی کورد بۆ هەموو پرسە چارەنووسسازەکان ڕاوێژ بە سەرۆک بارزانی بکەن." سارتاج بوجاک، سیاسەتمەداری دیاری کوردیش لە باکوور دەڵێت: "ئێستا هەموو کورد پێویستی بە سەرۆک بارزانییە. چونکە ئێستا پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا پرسێکی سەرەکییە، بۆیە بۆ گەیشتن بە مافی خۆمان دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ڕێبەری گەلەکەمان، سەرۆک بارزانی." سارتاج بوجاک دەشڵێت: "ئەوەی سەرۆک بارزانی داوای دەکات یەکڕێزی و یەکدەنگیی کوردە لە هەموو جیهاندا، بۆیە بە ڕابەرایەتیی بارزانی دەتوانین قەزیەی کورد لە دنیادا چارەسەر بکەین."

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار