٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سبەی یەکشەممە (٢٠١٩/٩/٨ ) کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و شاندێکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی، یەکشەممە (٢٠١٩/٩/٨ ) کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و شاندێکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە بواری بودجە و دارایی و نەوت و گازەوە بەڕێوە دەچێت. پەرلەمانتارانى هەموو لایەنه كوردستانییەكانیش له كۆبوونەوەکەى بەیانیدا بەشدار دەبن."

هەواڵی پەیوەندیدار