لیژنه‌ی ده‌ستپاكی: به‌دواداچوون بۆ دیارنه‌مانی 20ملیار دیناری سنووری سلێمانی ده‌كه‌ین
__2019_09_07_h15m44s3__ER.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، له كاتی بوونی سلێمانی به پایته‌ختی ڕۆشنبیری، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 20ملیار دیناری بۆ سه‌رف كردووه، به‌ڵام له كۆی ئه‌و پاره‌یه ته‌نیا 450ملیۆنی دیاره و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌مووی به‌هه‌در دراوه و هیچ پڕۆژه‌ی پێ جێبەجێ نەکراوە.
سه‌عید هه‌ركی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "نووسراوێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات دەرباره‌ی ته‌رخانكردنی 20ملیار دینار بۆ بوونی سلێمانی به پایته‌ختی ڕۆشنبیری زانیاریی ته‌واومان پێ بدات، چونكه پاره‌كه هه‌مووی به‌هه‌ده‌ر دراوه و هیچی بۆ سلێمانی ته‌رخان نه‌كراوه."
سه‌عید هه‌ركی گوتی: "له‌و20ملیار دیناره ته‌نها 450ملیۆن دیناری دیاره و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌مووی به‌هه‌ده‌ر دراوه و دیار نییه بۆ چی و له چی خه‌رج كراوه، چونكه ئه‌و پاره‌یه ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیریی پێ جێبەجێ بکرێت، به‌ڵام پڕۆژه‌كان دیار نین."
هه‌ركی گوتیشی: "له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌كو لیژنه‌ی خۆمان ده‌ست به به‌دواداچوون ده‌كەین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و پاره‌یه چی لێ هاتووه و چۆن خه‌رج كراوه."
بڵند ئیبراهیم




