هه‌وڵه‌كان بۆ بنبڕكردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و ئێستا هه‌وڵ ده‌درێت له ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییەوە ئامارێك دەر‌باره‌ی دیارده‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت كۆ بكرێته‌وه و دواتر ئه‌و دیاردەیە بنبڕ بكرێت و بازاڕی چه‌كفرۆشتنیش قه‌ده‌غه بكرێت، بۆیه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕیڤینگ هروری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا نه‌تواندراوه دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن كۆنترۆڵ بكرێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ بكرێت و ئێستا وه‌كو سه‌ره‌تا ئامارێك بۆ چه‌ك ده‌كرێت و دواتر به قۆناغ هه‌وڵی بنبڕكردنی دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن ده‌درێت، چونكه له زۆر ماڵ چه‌كی قورس هه‌یه و تاوه‌كو ئێستاش لایان ماوه و نه‌یانگەڕاندووەته‌وه بۆ حکوومەت، لەبەر ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ داعش له شه‌ڕدا بووین."
ڕیڤینگ هروری گوتی: "پێویسته مۆڵه‌تدان بۆ چه‌كهه‌ڵگرتن سنوردار بكرێت و ئه‌وانه‌ی بێمۆڵه‌تیشن بنبڕ بكرێن، چونكه بوونی چه‌كی بێمۆڵه‌ت چه‌ندین كاره‌ساتی له هه‌رێم خولقاندووه و به‌رده‌وام خه‌ڵك ده‌بێته قوربانی."
هروری باسی له‌وه‌ش كرد: "بڕیاریشه پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی چه‌كی بێمۆڵه‌ت به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی جێبەجێ بکرێت، چونكه ئاسانتر ده‌بێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كاره‌كه دەکرێت و دواتریش به قۆناغ چه‌كی بێمۆڵه‌ت بنبڕ دەكرێت."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه: "له هه‌رێمی كوردستان یاسای چه‌ك هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وكات دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن نامێنێت و ئێمه‌ش هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن نه‌مێنێت."
هروری گوتیشی: "بازاڕی چه‌كفرۆشتن تا ئێستا هه‌یه و پێویسته ئه‌و بازاڕانه‌ش دابخرێن، چوكه ناكرێ هه‌بن، بۆیه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و بازاڕانه‌ش دابخرێن."
بڵند ئیبراهیم




