٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیمام تاشچار: ئەمڕۆ شاندی هەدەپە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئەنجام دەدات

سەرچاوە: KDP.info

باكووری كوردستان-KDP.info- سەركردەیەكی هەدەپە رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكیان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و چەندین كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ئیمام تاشچار، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ شاندێكی سەرۆكایەتیی هەدەپە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و یەكەم كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئەنجام دەدەن.

تاشچار، كە خۆی لەگەڵ شاندەكەیە، دەڵێ، مەبەست لە سەردانەكە تاووتوێكردنی پرسی سیاسیی ناوچەكە و باشتركردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەكانی كوردستان.

ئاماژەشی دا، ئەوان لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت و سەركردە سیاسییەكان كۆدەبنەوە و دواتر سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

 

كــاروان بـاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار